پەندەکانی سلێمان 5:17-9
پەندەکانی سلێمان 5:17-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات، ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت. منداڵی منداڵ تاجی پیرانە، شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن. قسەی نەستەق لە گێل ناوەشێتەوە، لەوەش زیاتر قسەی درۆ لە میر. بەرتیل بەردی گرانبەهایە لەبەرچاوی خاوەنەکەی، ڕوو لە هەر لایەک بکات سەردەکەوێت. ئەوەی تاوان دادەپۆشێت پەرە بە خۆشەویستی دەدات، بەڵام ئەوەی باسی بابەتەکە بکاتەوە دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 17 بخوێنەوە