پەندەکانی سلێمان 1:1-5
پەندەکانی سلێمان 1:1-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل، بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن، بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن، بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی، ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی، بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە، بە لاویش زانیاری و سەلیقە، (دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت، تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 1 بخوێنەوە