فیلیپی 2:4-7
فیلیپی 2:4-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له ئه‌وۆدیا و سینتخی داواده‌كه‌م، هاوبیر بن له په‌روه‌ردگار. به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه هه‌ردووكیان له ئینجیل‌دا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه ناویان له سیپاره‌ی ژیاندایه. هه‌میشه به په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه، دڵشاد بن. با هه‌موو خه‌ڵک به ڕووخۆشیتان بزانێت. په‌روه‌ردگار نزیكه. نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له هه‌موو شتێك‌دا داواكاریتان به نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت. ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره له هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له ئیشۆعی مه‌سیحدا.
فیلیپی 2:4-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ئەوۆدیا دەپاڕێمەوە و لە سینتخی دەپاڕێمەوە کە بە یەکبوونیان لەگەڵ مەسیح هاوبیر بن. بەڵێ تۆش ئەی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ دەکەم یارمەتییان بدەیت، چونکە هەردووکیان لە ڕاگەیاندنی پەیامی ئینجیل‌دا شانبەشانی من تێکۆشاون، لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە. هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن! با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە. نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. ئاشتی خودا‌ش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.