فیلیپی 11:4-15
فیلیپی 11:4-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌ر پێویستیم نییه ئه‌مه ده‌ڵێم، چونكه فێربووم له چ دۆخێك‌دا بم خۆبژێو بم. ده‌زانم نه‌بوونی چییه و ده‌زانم هه‌بوونی چییه، له هه‌ر شتێک و له هه‌موو شتێك‌دا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له تێربوون و برسێتیدا ئاسووده بم. ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به مه‌سیح كه به‌هێزم ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم. ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له سه‌ره‌تای ئینجیل‌دا، كاتێ له ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه نه‌بێت.
فیلیپی 11:4-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێک‌دا بم خۆبژێو بم. دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم. دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم. ئەی فیلیپییەکان، ئێوەش دەزانن، لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل لەنێو ئێوە، کاتێک لە مەکدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ کڵێسایەک لە بابەتی وەرگرتن و پێداندا هاوکارییان نەکردووم، ئێوە نەبێت.