فیلیپی 1:4-5
فیلیپی 1:4-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشتانم، خۆشی و تاجی منن، خۆشه‌ویستانم ئاوا له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن. له ئه‌وۆدیا و سینتخی داواده‌كه‌م، هاوبیر بن له په‌روه‌ردگار. به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه هه‌ردووكیان له ئینجیل‌دا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه ناویان له سیپاره‌ی ژیاندایه. هه‌میشه به په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه، دڵشاد بن. با هه‌موو خه‌ڵک به ڕووخۆشیتان بزانێت. په‌روه‌ردگار نزیكه.
فیلیپی 1:4-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە خوشکان و برایانم، ئەی ئەوانەی خۆشمدەوێن و پەرۆشتانم، ئێوە خۆشی و تاجی منن. خۆشەویستانم، بەو شێوەیە کە نووسیومە، بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بچەسپێن. لە ئەوۆدیا دەپاڕێمەوە و لە سینتخی دەپاڕێمەوە کە بە یەکبوونیان لەگەڵ مەسیح هاوبیر بن. بەڵێ تۆش ئەی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ دەکەم یارمەتییان بدەیت، چونکە هەردووکیان لە ڕاگەیاندنی پەیامی ئینجیل‌دا شانبەشانی من تێکۆشاون، لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە. هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن! با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە.