فیلیپی 8:3-11
فیلیپی 8:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به زیان ده‌زانم، كه له پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه و له ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه له ته‌وارتدایه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕی مه‌سیحه، بێتاوانیه‌كه له خوداوه‌یه و به باوه‌ڕه، تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له مردنی، به‌ڵكو بگه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان.
فیلیپی 8:3-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت. ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی، تاوەکو بگەمە هەستانەوەی نێو مردووان.