لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 8:3-10 - Compare All Versions

فیلیپی 8:3-10 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و له‌ ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه‌، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه‌ له‌ ته‌وارتدایه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕی مه‌سیحه‌، بێتاوانیه‌كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ باوه‌ڕه‌، تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له‌ مردنی،

هاوبەشی بکە
فیلیپی 3 PNTZS

فیلیپی 8:3-10 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت. ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی،

هاوبەشی بکە
فیلیپی 3 KSS