لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 3:3-8

فیلیپی 3:3-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین هه‌رچه‌نده‌ منیش هۆم هه‌یه‌ پشت به‌ جه‌سته‌ ببه‌ستم. ئه‌گه‌ر یه‌كێک وابزانێت هۆی هه‌یه‌ پشت به‌ جه‌سته‌ ببه‌ستێت، من له‌پێشترم: هه‌شت ڕۆژ بوومه‌ خروسه‌بڕان كراوم، له‌ ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم، به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه‌ بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له‌ ته‌وراته‌وه‌ بێ گله‌یی بووم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له‌ پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه‌ به‌ زیان ده‌زانم. له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و

هاوبەشی بکە
فیلیپی 3 بخوێنەوە