فیلیپی 3:3-6
فیلیپی 3:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئێمه خروسه‌بڕانین، كه به ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به جه‌سته نابه‌ستین هه‌رچه‌نده منیش هۆم هه‌یه پشت به جه‌سته ببه‌ستم. ئه‌گه‌ر یه‌كێک وابزانێت هۆی هه‌یه پشت به جه‌سته ببه‌ستێت، من له‌پێشترم: هه‌شت ڕۆژ بوومه خروسه‌بڕان كراوم، له ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم، به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له ته‌وراته‌وه بێ گله‌یی بووم.
فیلیپی 3:3-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی ئێمە بە ڕاستی خەتەنەکراوین، کە بە ڕۆحی پیرۆز خودا دەپەرستین و شانازی بە عیسای مەسیحەوە دەکەین، پشت بە جەستە نابەستین. هەرچەندە منیش هۆکارم هەیە پشت بە جەستە ببەستم. ئەگەر یەکێک وابزانێت هۆکاری هەیە بۆ ئەوەی پشت بە جەستە ببەستێت، من لەپێشترم: کۆرپەی هەشت ڕۆژ بووم کە خەتەنە کراوم، لە ڕەگەزی ئیسرائیل، تیرەی بنیامین، عیبرانی کوڕی عیبرانی. بەگوێرەی تەورات فەریسی بووم، بەگوێرەی دڵگەرمی چەوسێنەری کڵێسا بووم، بەگوێرەی ئەم ڕاستودروستییە کە بەپێی شەریعەتە، بێ گلەیی بووم.