فیلیپی 15:3-19
فیلیپی 15:3-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با هه‌موو پێگه‌یشتووان كه نێوانماندان بیر له‌مه بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بیرتان له شتێكی جیاوازیش كرده‌وه، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات. جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه با ده‌ستی پێوه بگرین. برایان، به‌یه‌كه‌وه لاسایی من بكه‌نه‌وه و بڕواننه ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه پێمان دان. زۆرم پێ ووتن، ئێستاش به گریانه‌وه ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به شێوه‌یه‌ک ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن، ئه‌وانه پایانیان له‌ناوچوونه، خوداوه‌ندیان سكیانه و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه.
فیلیپی 15:3-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات. با دەست بەوەوە بگرین کە بەدەستمان هێناوە. ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان. زۆرم پێ گوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک دەژین، دوژمنی خاچی مەسیحن، ئەوانە کۆتای‌یان لەناوچوونە، خودایان سکیانە و شانازی بە شەرمەزاربوونیانەوە دەکەن، بیر لە شتی دنیایی دەکەنەوە.