لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 12:3-21

فیلیپی 12:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه‌ یان گه‌یشتوومه‌ته‌ ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا. برایان، من وا دانانێم كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه‌ له‌ یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕم. به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا. با هه‌موو پێگه‌یشتووان كه‌ نێوانماندان بیر له‌مه‌ بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بیرتان له‌ شتێكی جیاوازیش كرده‌وه‌، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات. جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه‌ با ده‌ستی پێوه‌ بگرین. برایان، به‌یه‌كه‌وه‌ لاسایی من بكه‌نه‌وه‌ و بڕواننه‌ ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه‌ پێمان دان. زۆرم پێ ووتن، ئێستاش به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن، ئه‌وانه‌ پایانیان له‌ناوچوونه‌، خوداوه‌ندیان سكیانه‌ و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه‌، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه‌. چونكه‌ وڵاتمان له‌ ئاسماناندایه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه‌، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌شی خاكسارمان بۆ وێنه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی كاركردنی هێزی خۆی بۆ ملكه‌چكردنی هه‌موو شتێک بۆ خۆی.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 3 بخوێنەوە

فیلیپی 12:3-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج، بەڵکو کۆشش دەکەم ئەوە بەدەستبهێنم کە عیسای مەسیح لە پێناویدا منی بەدەستهێنا. خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان. با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات. با دەست بەوەوە بگرین کە بەدەستمان هێناوە. ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان. زۆرم پێ گوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک دەژین، دوژمنی خاچی مەسیحن، ئەوانە کۆتاییان لەناوچوونە، خودایان سکیانە و شانازی بە شەرمەزاربوونیانەوە دەکەن، بیر لە شتی دنیایی دەکەنەوە. بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 3 بخوێنەوە