لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 12:3-17

فیلیپی 12:3-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه‌ یان گه‌یشتوومه‌ته‌ ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا. برایان، من وا دانانێم كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه‌ له‌ یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕم. به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا. با هه‌موو پێگه‌یشتووان كه‌ نێوانماندان بیر له‌مه‌ بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بیرتان له‌ شتێكی جیاوازیش كرده‌وه‌، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات. جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه‌ با ده‌ستی پێوه‌ بگرین. برایان، به‌یه‌كه‌وه‌ لاسایی من بكه‌نه‌وه‌ و بڕواننه‌ ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه‌ پێمان دان.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 3 بخوێنەوە