فیلیپی 9:2-18
فیلیپی 9:2-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە، تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات، لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش، هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە، بۆ شکۆی خودای باوک. بۆیە خۆشەویستانم، هەروەک چۆن کاتێک لەلاتان بووم هەمیشە گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانم بوون، ئێستاش کە لەلاتان نیم زۆر گرنگترە کە گوێڕایەڵم بن. بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان، چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو. هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە، کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە. بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم، ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان. جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن.
فیلیپی 9:2-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه خودا به‌رزی كرده‌وه و ناوێكی پێ دا له سه‌رووی هه‌موو ناوێک، تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ ناوی ئیشۆع چۆک دابده‌ن، له ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش، هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره، بۆ شكۆی خودای باوک. كه‌واته خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه له‌لاتان نیم، به ترس و له‌رزه‌وه بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له كاركردن، چونكه خودا خۆی له ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و. هه‌موو شتێک بێ بۆڵه‌بۆڵ و ده‌مه‌قاڵێ بكه‌ن، تاكو بێ گله‌یی و ساكار بن، ڕۆڵه‌كانی خودا بێ كه‌موكوڕین له‌نێو نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خواردا، له‌نێو ئه‌واندا وه‌ک ئه‌ستێره له گه‌ردوون ده‌دره‌وشێنه‌وه، به ده‌ستگرتن به وشه‌ی ژیان، تاكو له ڕۆژی مه‌سیحدا شانازی بكه‌م كه بێ هووده كۆششم نه‌كردووه و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو به‌سه‌ر قوربانی و ڕاژه‌ی باوه‌ڕتاندا بڕژێم، ئه‌وا دڵشاد و دڵخۆشم له‌گه‌ڵ هه‌مووتان. جا ئێوه‌ش ئاوا دڵشاد بن و له‌گه‌ڵم دڵخۆش بن.