لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 5:2-9 - Compare All Versions

فیلیپی 5:2-9 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه‌: ئه‌وه‌ی له‌ شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه‌ خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات، به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات، كه‌ به‌ ڕواڵه‌ت مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه‌ و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، مردنی له‌خاچدان. بۆیه‌ خودا به‌رزی كرده‌وه‌ و ناوێكی پێ دا له‌ سه‌رووی هه‌موو ناوێک،

هاوبەشی بکە
فیلیپی 2 PNTZS

فیلیپی 5:2-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە: ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە، نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە، بەڵکو خۆی کردە هیچ، شێوەی بەندەی وەرگرت، وەک مرۆڤی لێهات، کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و هەتا مردن ملکەچ بوو، تەنانەت مردنی سەر خاچ. لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە،

هاوبەشی بکە
فیلیپی 2 KSS