فیلیپی 19:2-22
فیلیپی 19:2-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هیوادارم له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار زوو تیماتیئوس بنێرم بۆ لاتان، تاكو دڵنیا بم كه هه‌واڵتان بزانم. چونكه كه‌سم نییه وه‌ک ئه‌و به دڵسۆزی بایه‌خ به كاروبارتان بدات. چونكه هه‌مووان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک هی ئیشۆعی مه‌سیح. به‌ڵام له شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه وه‌ک ڕۆڵه له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له ئینجیل‌دا ڕاژه‌ی كرد.
هاوبەشی بکە
فیلیپی 2 بخوێنەوەفیلیپی 19:2-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم، چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات، لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح. بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکی‌دا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە.
هاوبەشی بکە
فیلیپی 2 بخوێنەوە