فیلیپی 1:2-4
فیلیپی 1:2-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئامۆژگارییه‌ک له مه‌سیحدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دڵنه‌واییه‌كی خۆشویستن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوبه‌شییه‌كی ڕووح، ئه‌گه‌ر هه‌ر سۆز و میهره‌بانییه‌ک، ئه‌وا خۆشییه‌كه‌م ته‌واو بكه‌ن، تاكو یه‌ک بیر و یه‌ک خۆشویستنتان هه‌بێت، یه‌ک دڵ و یه‌ک مه‌به‌ستتان هه‌بێت. هیچ شتێک به خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به خاكسارییه‌وه یه‌كتری له خۆتان به باشتر بزانن. هه‌ریه‌كه ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش.
فیلیپی 1:2-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن، ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێ‌فیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات.