فیلیپی 1:2-30
فیلیپی 1:2-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئامۆژگارییه‌ک له مه‌سیحدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دڵنه‌واییه‌كی خۆشویستن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوبه‌شییه‌كی ڕووح، ئه‌گه‌ر هه‌ر سۆز و میهره‌بانییه‌ک، ئه‌وا خۆشییه‌كه‌م ته‌واو بكه‌ن، تاكو یه‌ک بیر و یه‌ک خۆشویستنتان هه‌بێت، یه‌ک دڵ و یه‌ک مه‌به‌ستتان هه‌بێت. هیچ شتێک به خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به خاكسارییه‌وه یه‌كتری له خۆتان به باشتر بزانن. هه‌ریه‌كه ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش. با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه: ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات، به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات، كه به ڕواڵه‌ت مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، مردنی له‌خاچدان. بۆیه خودا به‌رزی كرده‌وه و ناوێكی پێ دا له سه‌رووی هه‌موو ناوێک، تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ ناوی ئیشۆع چۆک دابده‌ن، له ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش، هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره، بۆ شكۆی خودای باوک. كه‌واته خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه له‌لاتان نیم، به ترس و له‌رزه‌وه بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له كاركردن، چونكه خودا خۆی له ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و. هه‌موو شتێک بێ بۆڵه‌بۆڵ و ده‌مه‌قاڵێ بكه‌ن، تاكو بێ گله‌یی و ساكار بن، ڕۆڵه‌كانی خودا بێ كه‌موكوڕین له‌نێو نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خواردا، له‌نێو ئه‌واندا وه‌ک ئه‌ستێره له گه‌ردوون ده‌دره‌وشێنه‌وه، به ده‌ستگرتن به وشه‌ی ژیان، تاكو له ڕۆژی مه‌سیحدا شانازی بكه‌م كه بێ هووده كۆششم نه‌كردووه و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو به‌سه‌ر قوربانی و ڕاژه‌ی باوه‌ڕتاندا بڕژێم، ئه‌وا دڵشاد و دڵخۆشم له‌گه‌ڵ هه‌مووتان. جا ئێوه‌ش ئاوا دڵشاد بن و له‌گه‌ڵم دڵخۆش بن. هیوادارم له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار زوو تیماتیئوس بنێرم بۆ لاتان، تاكو دڵنیا بم كه هه‌واڵتان بزانم. چونكه كه‌سم نییه وه‌ک ئه‌و به دڵسۆزی بایه‌خ به كاروبارتان بدات. چونكه هه‌مووان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک هی ئیشۆعی مه‌سیح. به‌ڵام له شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه وه‌ک ڕۆڵه له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له ئینجیل‌دا ڕاژه‌ی كرد. بۆیه هیوادارم یه‌كسه‌ر ئه‌و بنێرم، هه‌ر كاتێ بۆم ڕوون بێته‌وه كاروبارم چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ. متمانه‌م به په‌روه‌ردگار هه‌یه كه خۆشم به‌مزووانه دێمه لاتان. به‌ڵام به پێویستم زانی ئه‌پفرۆدیتۆسی برام بنێرمه لاتان، كه له‌گه‌ڵم هاوكار و هاوسه‌ربازه، په‌یامبه‌ری ئێوه‌یه و ڕاژه‌وانی پێویستییه‌كانمه. شه‌یدای هه‌مووتانه و دڵته‌نگ بوو، چونكه نه‌خۆشی ئه‌وتان بیستووه. چونكه نه‌خۆشیه‌كه‌ی نزیكی مردن بوو، به‌ڵام خودا به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه، نه‌ک ته‌نها ئه‌و، به‌ڵكو منیش، نه‌وه‌ک خه‌م له‌سه‌ر خه‌مم هه‌بێت. بۆیه خێراتر ناردم، تاكو به بینینه‌وه‌ی دڵشادبن و منیش خه‌مم كه‌م بێته‌وه. كه‌واته به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه له په‌روه‌ردگار پێشوازی لێ بكه‌ن و ڕێز له‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بگرن، چونكه له پێناوی كاری مه‌سیح هاته سه‌ر مردن و ژیانی خۆی خسته مه‌ترسی تاكو كه‌موكوڕیی ئه‌و ڕاژه‌یه‌ی بۆ منی ده‌كه‌ن پڕی بكاته‌وه.
فیلیپی 1:2-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن، ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێ‌فیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات. وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە: ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە، نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە، بەڵکو خۆی کردە هیچ، شێوەی بەندەی وەرگرت، وەک مرۆڤی لێهات، کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و هەتا مردن ملکەچ بوو، تەنانەت مردنی سەر خاچ. لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە، تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات، لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش، هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە، بۆ شکۆی خودای باوک. بۆیە خۆشەویستانم، هەروەک چۆن کاتێک لەلاتان بووم هەمیشە گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانم بوون، ئێستاش کە لەلاتان نیم زۆر گرنگترە کە گوێڕایەڵم بن. بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان، چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو. هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە، کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە. بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم، ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان. جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن. هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم، چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات، لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح. بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکی‌دا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە. بۆیە هیوادارم هەرکە بۆم ڕوون بووەوە کاروبارم چۆن بەڕێوە دەچێت، یەکسەر ئەو بنێرم. متمانەم بە مەسیحە کە خۆشم بەم زووانە دێم. بەڵام بە پێویستم زانی ئەپەفرۆدیتۆس بنێرمە لاتان، کە لەگەڵم برا و هاوکار و هاوسەربازە، نێردراوی ئێوەیە و خزمەتکاری پێویستییەکانمە. ئەو پەرۆشی دیداری هەمووتانە و دڵتەنگ بوو، چونکە هەواڵی نەخۆشبوونی ئەوتان بیستووە. بە ڕاستی نەخۆش بوو، خەریک بوو بمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدا هاتەوە، نەک تەنها بە ئەودا، بەڵکو بەزەیی بە منیش‌دا هاتەوە، بۆ ئەوەی خەفەت لەدوای خەفەتم نەبێت. بۆیە خێراتر ناردم، تاکو بە بینینەوەی دڵشاد بن و منیش خەفەتم کەم بێتەوە. کەواتە بەوپەڕی شادییەوە بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن و ڕێز لەوانەی وەک ئەو بگرن، چونکە لە پێناوی کاری مەسیحدا ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتانتوانی بۆ منی بکەن.