لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 9:1-17

فیلیپی 9:1-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌م نوێژه‌ ده‌كه‌م: كه‌ خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له‌ زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک، تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن، پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا. برایان، ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد، ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له‌ پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت. زۆربه‌ی برایانیش به‌ كۆته‌كانم متمانه‌یان به‌ په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه‌ و به‌ چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به‌ دڵخۆشیه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ململانێ مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، واده‌زانن به‌ كۆته‌كانم حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دیكه‌ له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له‌ ئینجیل دانراوم.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 1 بخوێنەوە

فیلیپی 9:1-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات، تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی مەسیح پاک و بێ گلەیی بن، تاکو پڕببن لە بەرهەمی ڕاستودروستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بۆ شکۆ و ستایشی خودا. خوشکان، برایان، ئێستا دەمەوێ بزانن ئەوەی بەسەرم هات پەیامی ئینجیلی زیاتر بەرەو پێش برد، تەنانەت هەموو پاسەوانانی کۆشکی ئیمپراتۆر و هەموو لایەک بۆیان دەرکەوت کە من لە پێناوی مەسیحدا کۆت و بەند کراوم. مەسیحی باڵادەست بەهۆی کۆت و بەندی منەوە وای لە زۆربەی خوشک و برایان کردووە پشت بە ئەو ببەستن، تاکو بتوانن بوێرانەتر و بە چاونەترسییەوە پەیامەکەی ڕابگەیەنن. بێگومان هەندێک لەبەر ئیرەیی و ناکۆکی مزگێنیی مەسیح ڕادەگەیەنن، بەڵام هەندێکی دیکە بە خواستێکی باش. ئەوانەی لەبەر خۆشەویستی مزگێنی دەدەن، دەزانن لەبەر بەرگریکردنم لە پەیامی ئینجیل خراومەتە زیندان. ئەوانەی دیکە کە لە خۆپەرستییەوە مەسیح ڕادەگەیەنن، دڵسۆز نین، مەزەندە دەکەن بە کۆت و زنجیرەکەم حاڵم ناخۆشتر دەکەن.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 1 بخوێنەوە