فیلیپی 6:1-11
فیلیپی 6:1-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات. هه‌روه‌ک ئه‌مه ڕاسته كه‌وا سه‌باره‌ت به هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه ئێوه له دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له به‌خشش ده‌كه‌ن. خودا گه‌واهیده‌رمه چه‌نده په‌رۆشی هه‌مووتانم، به سۆزی ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌م نوێژه ده‌كه‌م: كه خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک، تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن، پڕبووبن له به‌رهه‌می خوداناسی به ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا.
فیلیپی 6:1-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات. کەواتە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە هەمووتان ئەم هەستەم هەبێت، چونکە ئێوە لە دڵی مندان. ئەگەر بە کۆت و زنجیرەوە بم، یاخود لە کاتێکدا بەرگری لە پەیامی ئینجیل و چەسپاندنی دەکەم، هەمووتان لە نیعمەت لەگەڵم بەشدارن. خودا شایەتمە چەندە بە پەرۆشم بۆ هەمووتان بە سۆزی عیسای مەسیح. لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات، تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی مەسیح پاک و بێ گلەیی بن، تاکو پڕببن لە بەرهەمی ڕاستودروستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بۆ شکۆ و ستایشی خودا.