لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 3:1-17

فیلیپی 3:1-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

سوپاسی خودا دەکەم، هەر کاتێک یادتان بکەم. هەمیشە لە هەموو پاڕانەوەکانم بە خۆشییەوە بۆ هەمووتان داوا دەکەم، چونکە لە یەکەم ڕۆژەوە هەتا ئێستا بەشداریتان لە خزمەتی ئینجیلدا کردووە. لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات. کەواتە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە هەمووتان ئەم هەستەم هەبێت، چونکە ئێوە لە دڵی مندان. ئەگەر بە کۆت و زنجیرەوە بم، یاخود لە کاتێکدا بەرگری لە پەیامی ئینجیل و چەسپاندنی دەکەم، هەمووتان لە نیعمەت لەگەڵم بەشدارن. خودا شایەتمە چەندە بە پەرۆشم بۆ هەمووتان بە سۆزی عیسای مەسیح. لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات، تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی مەسیح پاک و بێ گلەیی بن، تاکو پڕببن لە بەرهەمی ڕاستودروستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بۆ شکۆ و ستایشی خودا. خوشکان، برایان، ئێستا دەمەوێ بزانن ئەوەی بەسەرم هات پەیامی ئینجیلی زیاتر بەرەو پێش برد، تەنانەت هەموو پاسەوانانی کۆشکی ئیمپراتۆر و هەموو لایەک بۆیان دەرکەوت کە من لە پێناوی مەسیحدا کۆت و بەند کراوم. مەسیحی باڵادەست بەهۆی کۆت و بەندی منەوە وای لە زۆربەی خوشک و برایان کردووە پشت بە ئەو ببەستن، تاکو بتوانن بوێرانەتر و بە چاونەترسییەوە پەیامەکەی ڕابگەیەنن. بێگومان هەندێک لەبەر ئیرەیی و ناکۆکی مزگێنیی مەسیح ڕادەگەیەنن، بەڵام هەندێکی دیکە بە خواستێکی باش. ئەوانەی لەبەر خۆشەویستی مزگێنی دەدەن، دەزانن لەبەر بەرگریکردنم لە پەیامی ئینجیل خراومەتە زیندان. ئەوانەی دیکە کە لە خۆپەرستییەوە مەسیح ڕادەگەیەنن، دڵسۆز نین، مەزەندە دەکەن بە کۆت و زنجیرەکەم حاڵم ناخۆشتر دەکەن.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 1 بخوێنەوە

فیلیپی 3:1-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م هه‌ر كاتێ یادتان بكه‌م، هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو نزاكانم به‌ خۆشییه‌وه‌ بۆ هه‌مووتان داوا ده‌كه‌م، چونكه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ تا ئێستا به‌شداریتان له‌ ئینجیل كردووه‌. له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه‌ چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه‌، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات. هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن. خودا گه‌واهیده‌رمه‌ چه‌نده‌ په‌رۆشی هه‌مووتانم، به‌ سۆزی ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌م نوێژه‌ ده‌كه‌م: كه‌ خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له‌ زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک، تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن، پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا. برایان، ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد، ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له‌ پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت. زۆربه‌ی برایانیش به‌ كۆته‌كانم متمانه‌یان به‌ په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه‌ و به‌ چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به‌ دڵخۆشیه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ململانێ مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، واده‌زانن به‌ كۆته‌كانم حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دیكه‌ له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له‌ ئینجیل دانراوم.