لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 20:1-26 - Compare All Versions

فیلیپی 20:1-26 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه‌ له‌ شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به‌ ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له‌ له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ ژیان بێت یان به‌ مه‌رگ. چونكه‌ بۆ من ژیان مه‌سیحه‌، مه‌رگیش قازانجه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له‌ جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كردارمه‌، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم! له‌ دوو لاوه‌ فشارم له‌سه‌ره‌: ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره‌، به‌ڵام مانه‌وه‌م له‌ جه‌سته‌ له‌پێناوی ئێوه‌ پێویستتره‌. له‌مه‌ دڵنیام، ده‌زانم له‌ نێوتاندا ده‌مێنمه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ پێشكه‌وتن و خۆشیتان له‌ باوه‌ڕ، تاكو له‌ مندا شانازیتان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح زیاتر بێت به‌هۆی ئاماده‌بوونم له‌لاتان.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 1 PNTZS

فیلیپی 20:1-26 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بە پەرۆشەوە چاوەڕوان و ئومێدەوارم کە لە هیچ شتێکدا شەرمەزار نەبم، بەڵکو ورەم بەرز بێت بۆ ئەوەی ئێستاش وەکو هەمیشە مەسیح لە جەستەمدا پایەدار بێت، ئەگەر بە ژیان بێت یان بە مردن، چونکە بۆ من ژیان مەسیحە، مردنیش قازانج. بەڵام ئەگەر ژیانم لە جەستە بەردەوام بێت، خەریکی خزمەتێک دەبم کە بەرهەمی هەبێت. چی هەڵبژێرم؟ نازانم! لە دوو لاوە فشارم لەسەرە، حەز دەکەم ئەم ژیانە بەجێبهێڵم و لەگەڵ مەسیح بژیم، ئەوە زۆر باشترە، بەڵام مانەوەم بە جەستە بۆ ئێوە پێویستترە. دڵنیام و دەزانم کە لە ژیاندا دەمێنم و لەگەڵ هەمووتان بەردەوام دەبم، بۆ بەرەوپێشچوون و خۆشیتان لە باوەڕ، تاکو بەهۆی هاتنەوەی من بۆ لاتان شانازیتان بە عیسای مەسیح لە ڕێگەی منەوە زیاد بکات.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 1 KSS