فیلیپی 16:1-19
فیلیپی 16:1-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ململانێ مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، واده‌زانن به كۆته‌كانم حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دیكه له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له ئینجیل دانراوم. ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به ڕواڵه‌ت بێت یان به ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یێندرێت، به‌مه‌ش من دڵشادم.، به‌ڵكو زیاتریش دڵشاد ده‌بم، چونكه ده‌زانم به نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئازادكردنم.
فیلیپی 16:1-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانەی لەبەر خۆشەویستی مزگێنی دەدەن، دەزانن لەبەر بەرگریکردنم لە پەیامی ئینجیل خراومەتە زیندان. ئەوانەی دیکە کە لە خۆپەرستییەوە مەسیح ڕادەگەیەنن، دڵسۆز نین، مەزەندە دەکەن بە کۆت و زنجیرەکەم حاڵم ناخۆشتر دەکەن. ئیتر چی؟ بەهەرحاڵ، بە ڕواڵەت بێت یان بە ڕاستی، مەسیح ڕادەگەیەنرێت، بەوەش دڵشادم. بەڵێ، زیاتریش دڵشاد دەبم، چونکە دەزانم لە ڕێگەی پاڕانەوەکانتان و پشتگیری ڕۆحی عیسای مەسیح ئەمە دەبێتە هۆی ئازادکردنم.