فلیمۆن 8:1-14
فلیمۆن 8:1-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه هه‌رچه‌نده به مه‌سیحه‌وه مافم هه‌یه بۆ ئه‌ركی به‌جێ فه‌رمانت پێ بكه‌م، به‌ڵام له‌پێناوی خۆشویستن داوات لێ ده‌كه‌م، منی پۆڵۆسی پیره‌مێرد، ئێستاش گیراوی ئیشۆعی مه‌سیحم، داوا ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به ئۆنسیمۆسی ڕۆڵه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له كۆتكراویمدا بووه كوڕم. پێشتر بۆ تۆ بێ كه‌ڵک بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ڵكی بۆ من و بۆ تۆ هه‌یه. ئه‌و ده‌نێرمه‌وه لات، په‌سه‌ندی بكه، كه جگه‌رمه. حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه، تاكو له جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له پێناوی ئینجیله ڕاژه‌م بكات. به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به خواسته‌وه بێت نه‌ک به ناچاری.
فلیمۆن 8:1-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە هەرچەندە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا مافی ئەوەم هەیە بۆ ئەرکی بەجێ فەرمانت پێ بکەم، بەڵام لەبەر خۆشەویستی نێوانمان، منی پۆڵسی پیرەمێرد، ئێستا کە لە پێناوی عیسای مەسیح گیراوم، داواکارییەکم لێت هەیە سەبارەت بە ئۆنسیمۆسی کوڕم، ئەوەی لە بەندیخانە لە ڕێگەی منەوە باوەڕی هێنا. پێشتر بۆ تۆ بێ کەڵک بوو، بەڵام ئێستا کەڵکی بۆ من و بۆ تۆ هەیە. ئەو دەنێرمەوە لات، کە جگەرمە. حەزم دەکرد لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو لە پێناوی مزگێنیی مەسیح بکات. بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندیی تۆ هیچ شتێک بکەم، تاکو چاکەکەت بە خواستەوە بێت نەک بە ناچاری.