لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فلیمۆن 4:1-7 - Compare All Versions

فلیمۆن 4:1-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م كه‌ له‌ نوێژه‌كانمدا یادت ده‌كه‌م، چونكه‌ باوه‌ڕت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح و خۆشویستنت بۆ هه‌موو پارساكانم بیستووه‌. تاكو هاوبه‌شیكردنی باوه‌ڕت كاریگه‌ر بێت له‌ زانینی هه‌موو چاكه‌یه‌ک كه‌ له‌ مه‌سیحدا‌‌‌ هه‌تانه‌. چونكه‌ به‌هۆی خۆشویستنت زۆر شادبووم و دڵنه‌وایی كرام، چونكه‌ به‌ تۆوه‌ ئه‌ی برا، هه‌ناوی پارساكان گه‌شایه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
فلیمۆن 1 PNTZS

فلیمۆن 4:1-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم کاتێک لە نوێژەکانمدا ناوی تۆ دەهێنم، چونکە باوەڕی تۆ بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستی تۆم بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خۆی بیستووە. نوێژ دەکەم کە باوەڕی هاوبەشمان کاریگەر بێت لە زانینی هەموو چاکەیەک کە لە پێناوی مەسیحدا بەشداری دەکەین. ئەی برا، بەهۆی خۆشەویستیتەوە زۆر شادبووم و هاندرام، لەبەر ئەوەی بەهۆی تۆوە دڵی گەلی پیرۆزی خودا گەشایەوە.

هاوبەشی بکە
فلیمۆن 1 KSS