سەرژمێری 1:13-14
سەرژمێری 1:13-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «چەند پیاوێک بنێرە بۆ سیخوڕیکردن لە خاکی کەنعان کە من بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، لە هەر هۆزێک لە باوکانیان پیاوێک دەنێرن، هەر یەکێکیان سەرکردە بێت لەناویاندا.» بەپێی فەرمانی یەزدان موسا لە چۆڵەوانی پارانەوە ئەوانی نارد. هەموویان لە نەوەی ئیسرائیل ڕابەر بوون. ئەمەش ناوەکانیانە: لە هۆزی ڕەئوبێن شەموعی کوڕی زەکور، لە هۆزی شیمۆن شافاتی کوڕی حۆری، لە هۆزی یەهودا کالێبی کوڕی یەفونە، لە هۆزی یەساخار یەگالی کوڕی یوسف، لە هۆزی ئەفرایم هۆشێیەعی کوڕی نون، لە هۆزی بنیامین پەلتیی کوڕی ڕافو، لە هۆزی زەبولون گەدیێلی کوڕی سۆدی، لە هۆزی یوسف، لە هۆزی مەنەشە گەدیی کوڕی سوسی، لە هۆزی دان عەمیێلی کوڕی گەمەلی، لە هۆزی ئاشێر سەتوری کوڕی میکائیل، لە هۆزی نەفتالی نەحبیی کوڕی ڤۆفسی،
هاوبەشی بکە
سەرژمێری 13 بخوێنەوە