سەرژمێری 11:11-15
سەرژمێری 11:11-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا موسا بە یەزدانی گوت: «بۆچی لەگەڵ خزمەتکارەکەت خراپ بوویت؟ بۆچی لەلات پەسەند نەبووم، تەنانەت باری هەموو ئەم گەلەت خستە سەر من؟ ئایا سکم بەم هەموو خەڵکە پڕ بووە یان لە منەوە لەدایک بوونە؟ بۆچی پێم دەڵێی بە باوەش هەڵیانبگرە، هەروەک چۆن دایەن منداڵی ساوا هەڵدەگرێت، بیانبە ئەو خاکەی سوێندت بۆ باوانیان خوارد؟ گۆشتم لەکوێ بوو تاکو بە هەموو ئەم گەلەی بدەم؟ بەسەرمەوە دەگرین و دەڵێن: ”گۆشتمان بدەرێ بیخۆین!“ من بە تەنها ناتوانم هەموو ئەم گەلە هەڵبگرم، چونکە بۆ من گرانە. جا ئەگەر وام پێدەکەیت، بمکوژە ئەگەر لەلات پەسەندم، با تووشی بەڵای خۆم نەبم.»
هاوبەشی بکە
سەرژمێری 11 بخوێنەوە