لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 2:9-9

مەرقۆس 2:9-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوای شه‌ش ڕۆژ، ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی له‌گه‌ڵ خۆی برد، به‌ ته‌نها بردنییه‌ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز، له‌به‌رچاویان شێوه‌ی گۆڕا. جله‌كانی زۆر سپی و بریسكه‌دار بووه‌وه‌ وه‌ک به‌فر، هیچ سپیكارێک له‌سه‌ر زه‌وی ناتوانێت ئاوا سپی بكات. ئینجا ئیلییا له‌گه‌ڵ مووشێ بۆیان ده‌ركه‌وتن، له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا قسه‌یان ده‌كرد. په‌تڕۆسیش به‌ ئیشۆعی وت: “گه‌وره‌م، پێمان باشه‌ لێره‌ بین، با سێ كه‌پر هه‌ڵبده‌ین، یه‌كێک بۆ تۆ، یه‌كێک بۆ مووشێ، یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”. نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێت، چونكه‌ تۆقیبوون. هه‌ورێكیش سێبه‌ری به‌سه‌ریاندا ده‌كرد، ده‌نگێک له‌ هه‌وره‌كه‌وه‌ هات و فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، گوێی لێ بگرن” كاتێ له‌ناكاو سه‌یری ده‌وروپشتیان كرد، له‌ ئیشۆع زیاتر كه‌سیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌بینی. كاتێ له‌ چیاكه‌ ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌، ئیشۆع پێی ڕاسپاردن كه‌ ئه‌مه‌ی بینییان به‌ كه‌سی مه‌ڵێن، تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 9 بخوێنەوە