مەرقۆس 11:8-13
مەرقۆس 11:8-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌ڕیشییه‌كان هاتن و ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ ئیشۆع، داوای په‌رجوێكیان لێی ده‌كرد له ئاسمانه‌وه، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی. له قووڵایی ڕووحیدا هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و فه‌رمووی: “بۆچی ئه‌م نه‌وه‌یه داوای په‌رجو ده‌كات؟ ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: په‌رجو نادرێته ئه‌م نه‌وه‌یه!” ئینجا به‌جێیهێشتن. دووباره سواری كه‌شتیه‌كه بوو و په‌ڕییه‌وه ئه‌وبه‌ر.
هاوبەشی بکە
مەرقۆس 8 بخوێنەوەمەرقۆس 11:8-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فەریسییەکان هاتن و لەگەڵ عیسا دەستیان بە مشت‌ومڕ کرد، هەروەها بۆ ئەوەی تاقی بکەنەوە، داوای نیشانەیەکی ئاسمانییان لێی کرد. عیسا لە ناخەوە ئاهێکی هەڵکێشا و فەرمووی: «بۆچی ئەم نەوەیە داوای نیشانە دەکات؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: نیشانە نادرێتە ئەم نەوەیە.» ئینجا بەجێی هێشتن. دووبارە سواری بەلەمەکە بوو و پەڕییەوە ئەوبەر.
هاوبەشی بکە
مەرقۆس 8 بخوێنەوە