مەرقۆس 1:8-3
مەرقۆس 1:8-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و ڕۆژانه‌دا دیسان كۆمه‌ڵانێكی زۆر هه‌بوو، هیچیان نه‌بوو بیخۆن، ئیشۆع قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “دڵم به‌و كۆمه‌ڵه ده‌سووتێت، چونكه ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن. ئه‌گه‌ر به برسیێتی بیاننێرمه‌وه ماڵ، له ڕێگادا بڕ ناكه‌ن، هه‌ندێكیشیان له دووره‌وه هاتوون”.
هاوبەشی بکە
مەرقۆس 8 بخوێنەوەمەرقۆس 1:8-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو ڕۆژانەدا کۆمەڵە خەڵکێکی زۆری دیکە کۆبوونەوە. لەبەر ئەوەی هیچیان نەبوو بیخۆن، عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ئەگەر بە برسیێتی بیاننێرمەوە ماڵ، لە ڕێگا بڕ ناکەن، هەندێکیشیان لە دوورەوە هاتوون.»
هاوبەشی بکە
مەرقۆس 8 بخوێنەوە