مەرقۆس 35:6-44
مەرقۆس 35:6-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای چه‌ند كاژێرێكی زۆر، قوتابییه‌كانی لێی هاتنه پێش، وتیان: “ئه‌م شوێنه چۆڵه و كاتیش دره‌نگه. به‌ڕێیان بكه، تاكو بچنه ئه‌م لادێ و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ر نان بۆ خۆیان بكڕن، چونكه هیچیان نیه بیخۆن”. وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئێوه شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”. پێیان وت: “ئایا بچین بایی دوو سه‌د دینار نانیان بۆ بكڕین و بیانده‌ینێ، تاكو بیخۆن؟” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چه‌ند نانتان پێیه؟ بڕۆن ببینن”. كه زانییان وتیان: “پێنج له‌گه‌ڵ دوو ماسی”. ئینجا فه‌رمانی پێدان خه‌ڵكه‌كه كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سه‌وزه گیا دابنیشێنن. ئه‌وانیش ڕیز ڕیز دانیشتن، سه‌د سه‌د و په‌نجا په‌نجا. ئینجا پێنج نانه‌كه و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبڕیه ئاسمان، داڕشتی كرد و نانه‌كانی له‌تكرد و دایه قوتابییه‌كانی تاكو له‌به‌رده‌میان دایبنێن، دوو ماسیه‌كه‌شی به‌سه‌ر هه‌موویان دابه‌شكرد. جا هه‌موو خواردیان و تێربوون. پاشان دوازده سه‌به‌ته‌ی پڕ له له‌ته‌نان و ماسییان هه‌ڵگرته‌وه. ئه‌وانه‌ی له نانه‌كه‌یان خوارد نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پیاو بوون.
مەرقۆس 35:6-44 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک درەنگ داهات، قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «ئەم شوێنە چۆڵە و ئێستا کاتیش درەنگە. بەڕێیان بکە، تاکو بچنە ئەم کێڵگە و گوندانەی دەوروبەر خواردن بۆ خۆیان بکڕن.» بەڵام وەڵامی دانەوە: «ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.» پێیان گوت: «ئایا بچین بایی دوو سەد دینار نانیان بۆ بکڕین و بیاندەینێ، تاکو بیخۆن؟» ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن بزانن چەند نانتان هەیە.» کە زانییان گوتیان: «پێنج نان و دوو ماسی.» ئینجا فەرمانی پێدان خەڵکەکە کۆمەڵ کۆمەڵ لەسەر سەوزە گیا دابنیشێنن. بە کۆمەڵ دانیشتن، سەد سەد و پەنجا پەنجا. ئینجا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و نانەکانی لەتکرد و دایە قوتابییەکانی تاکو لەبەردەمیان دایبنێن، دوو ماسییەکەشی بەسەر هەموویان دابەش کرد. هەموو خواردیان و تێر بوون. پاشان دوازدە سەبەتەی پڕ لە پەلکەنان و ماسییان هەڵگرتەوە. ئەوانەی لە نانەکەیان خوارد پێنج هەزار پیاو بوون.