لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 7:5-13

مەرقۆس 7:5-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “چیت له‌ من ده‌وێت، ئه‌ی ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودا، ئه‌شكه‌نجه‌م مه‌ده‌!” چونكه‌ پێی فه‌رمووبوو: “ئه‌ی ڕووحی گڵاو، له‌م مرۆڤه‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!” ئینجا لێی پرسی: “ناوت چییه‌؟” پێی وت: “ناوم لیجیۆنه‌، چونكه‌ ئێمه‌ زۆرین”. زۆریش لێی پاڕایه‌وه‌ نه‌یاننێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌. له‌وێ ڕانه‌ به‌رازێكی گه‌وره‌ له‌ قه‌د شاخه‌كه‌ ده‌له‌وه‌ڕان، هه‌موو شه‌یتانه‌كان لێی پاڕانه‌وه‌ و وتیان: “بماننێره‌ نێو به‌رازه‌كان، با بچینه‌ نێویان”. ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ڕێی پێدان. ڕووحه‌ گڵاوه‌كان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و چوونه‌ نێو به‌رازه‌كان، ئینجا ڕانه‌كه‌ له‌ قه‌دپاڵه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ریاكه‌ ته‌ووژمیان برد، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوون، له‌نێو ده‌ریاكه‌ خنكان.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 5 بخوێنەوە