لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 35:4-40 - Compare All Versions

مەرقۆس 35:4-40 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌و ڕۆژه‌دا، كاتێ ئێواره‌ داهات، پێی فه‌رموون: “با بپه‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وبه‌ر”. ئه‌وانیش خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌ڕێكرد و وه‌كو خۆی له‌ نێو كه‌شتیه‌كه‌ بردییان، كه‌شتیی بچووكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. ئینجا ڕه‌شه‌بایه‌كی مه‌زن هه‌ڵیكرد، شه‌پۆڵه‌كان له‌ كه‌شتیه‌كه‌یان ده‌دا، تاكو خه‌ریک بوو پڕبێت. ئه‌ویش له‌ دواوه‌ له‌سه‌ر سه‌رینێک خه‌وتبوو. هه‌ڵیانساند و پێیان وت: “ڕابی، باكت نیه‌ وا له‌ناو ده‌چین؟” ئه‌ویش هه‌ستا و له‌ باكه‌ی ڕاخوڕی و به‌ ده‌ریاكه‌ی فه‌رموو: “بێده‌نگ به‌! كپ به‌!” باكه‌ وه‌ستا و بووه‌ هێمنییه‌كی ته‌واو. ئینجا پێی فه‌رموون: “بۆچی ئاوا ترسنۆكن؟ چۆن باوه‌ڕتان نییه‌؟”

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 4 PNTZS

مەرقۆس 35:4-40 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەر ئەو ڕۆژە، کاتێک ئێوارە داهات، بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بپەڕینەوە ئەوبەر.» ئەوانیش خەڵکەکەیان بەجێهێشت و بە هەمان بەلەم عیسایان برد؛ بەلەمی دیکەشی لەگەڵ بوو. ئینجا ڕەشەبایەکی توند هەڵیکرد، شەپۆلەکان بە توندی لە بەلەمەکەیان دەدا، کە خەریک بوو پڕبێت لە ئاو. عیسا لە دواوە سەری خستبووە سەر سەرینێک و خەوتبوو. هەڵیانساند و پێیان گوت: «مامۆستا، بەلاتەوە گرنگ نییە ئەگەر لەناوبچین؟» ئەویش هەستا و لە ڕەشەباکەی ڕاخوڕی و بە دەریاچەکەی فەرموو: «بێدەنگ بە! هێمن بە!» ڕەشەباکە وەستا و بووە هێمنییەکی تەواو. ئینجا پێی فەرموون: «بۆچی ئەوەندە دەترسن؟ هێشتا باوەڕتان نییە؟»

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 4 KSS