لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 3:4-8 - Compare All Versions

مەرقۆس 3:4-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

“گوێبگرن! تۆوده‌ر چوو تۆو بكات. كه‌ تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته‌ سه‌ر ڕێگا، باڵنده‌ هاتن و خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌رده‌ڵان كه‌ گڵی زۆر نه‌بوو، خێرا ڕوان، له‌به‌رئه‌وه‌ی قووڵی گڵی نه‌بوو. كه‌ ڕۆژ هه‌ڵهات سووتا و وشک بوو، چونكه‌ ڕه‌گی نه‌بوو. هه‌ندێكیشیان كه‌وته‌ نێو دڕكان، دڕكه‌كان گه‌وره‌ بوون و خنكاندیانن و به‌رهه‌میان نه‌دا. هه‌ندێكیش كه‌وته‌ نێو زه‌وییه‌كی باش، سه‌وز بوو، گه‌شه‌ی كرد و به‌رهه‌میان دا، یه‌ک به‌ سی و یه‌ک به‌ شه‌ست و یه‌ک به‌ سه‌د”.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 4 PNTZS

مەرقۆس 3:4-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«گوێ بگرن، جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا، باڵندەش هاتن و خواردیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان کە خۆڵی کەم بوو، خێرا سەریان دەرکرد، چونکە زەوییەکەی قووڵ نەبوو. بەڵام کە ڕۆژ هەڵهات سووتان و وشک بوون، چونکە ڕەگیان نەبوو. هەندێکیشیان کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان گەورە بوون و خنکاندیانن و بەرهەمیان نەدا. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و گەشەیان کرد و بەرهەمیان دا، یەک بە سی و یەک بە شەست و یەک بە سەد.»

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 4 KSS