لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 26:4-32

مەرقۆس 26:4-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له‌ مرۆڤێک ده‌چێت تۆو بوه‌شێنێته‌ سه‌ر زه‌وی. شه‌و ده‌خه‌وێت و ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێت، تۆوه‌كه‌ سه‌ر ده‌رده‌كات و گه‌شه‌ ده‌كات، ئه‌ویش نازانێت چۆن ده‌بێت. چونكه‌ زه‌وی له‌ خۆیه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌دات، یه‌كه‌مجار گیا، ئینجا گوڵه‌گه‌نم، پاشان له‌ گوڵه‌گه‌نمه‌كه‌دا گه‌نمی ته‌واو. به‌ڵام كاتێ به‌ره‌كه‌ پێده‌گات، یه‌كسه‌ر داسی لێ گیر ده‌كات، چونكه‌ دروێنه‌ی هاتووه‌”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له‌ چی ده‌چێت؟ به‌ چ په‌ندیه‌ک ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌؟ به‌ ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌ک، كاتێ له‌سه‌ر زه‌وی تۆو ده‌كرێت، له‌ هه‌موو تۆوه‌كانی سه‌ر زه‌وی بچووكتره‌. به‌ڵام كاتێ تۆو ده‌كرێت، گه‌شه‌ ده‌كات و له‌ هه‌موو ڕووه‌كه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت و لقی گه‌وره‌ ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمان ده‌توانن له‌ ژێر سێبه‌ریدا هێلانه‌ بكه‌ن”.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 4 بخوێنەوە