لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 16:4-19 - Compare All Versions

مەرقۆس 16:4-19 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه‌ تۆوكران، ئه‌مانه‌ كه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن. به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌، بۆ ماوه‌یه‌كن، دواتر ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وشه‌كه‌ بكه‌ونه‌ ته‌نگانه‌ و چه‌وسانه‌وه‌، یه‌كسه‌ر ساتمه‌ده‌كه‌ن. ئه‌مانی دیكه‌ ئه‌وه‌ن كه‌ له‌نێو دڕكان تۆوكران، ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن، به‌ڵام خه‌مه‌كانی جیهان و فریوی سامان و ئاره‌زووی شته‌كانی دیكه‌ دێنه‌ ناوه‌وه‌ و وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 4 PNTZS

مەرقۆس 16:4-19 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەوانەی دیکە کە لەسەر بەردەڵانەکە تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم دەمێنن، چونکە ڕەگیان نییە. دواتر لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون. ئەوانەی دیکە کە لەنێو دڕکەکاندا تۆوکران، ئەمانە ئەوەن کە پەیامەکە دەبیستن، بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی و ئارەزووی شتەکانی دیکە دێنە ناوەوە و پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 4 KSS