لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 14:4-20

مەرقۆس 14:4-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

تۆوده‌ر وشه‌كه‌ تۆو ده‌كات. ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ڕێگان، كه‌ وشه‌كه‌یان لێ تۆو ده‌كرێت، كاتێ ده‌یبیستن یه‌كسه‌ر شه‌یتان دێت و ئه‌و وشه‌یه‌ ده‌بات كه‌ تیایاندا تۆوكراوه‌. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه‌ تۆوكران، ئه‌مانه‌ كه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن. به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌، بۆ ماوه‌یه‌كن، دواتر ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وشه‌كه‌ بكه‌ونه‌ ته‌نگانه‌ و چه‌وسانه‌وه‌، یه‌كسه‌ر ساتمه‌ده‌كه‌ن. ئه‌مانی دیكه‌ ئه‌وه‌ن كه‌ له‌نێو دڕكان تۆوكران، ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن، به‌ڵام خه‌مه‌كانی جیهان و فریوی سامان و ئاره‌زووی شته‌كانی دیكه‌ دێنه‌ ناوه‌وه‌ و وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی چاک تۆوكران، ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌ ده‌بیستن و وه‌ریده‌گرن و به‌رهه‌م ده‌ده‌ن، یه‌ک به‌ سی و یه‌ک به‌ شه‌ست و یه‌ک به‌ سه‌د”.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 4 بخوێنەوە