مەرقۆس 28:3-34
مەرقۆس 28:3-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه و كفركردنێكی ئاده‌میزاد ده‌به‌خشرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر به ڕووحی پارسا بكات، تاهه‌تایه نابه‌خشرێت، به‌ڵكو به گوناهێكی جاویدانیه‌وه تاوانباره”. چونكه ده‌یانووت: “ڕووحی گڵاوی هه‌یه”. ئینجا دایک و براكانی هاتن، له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستان و به دوایاندا نارد. كۆمه‌ڵانیش له ده‌وروبه‌ری دانیشتبوون، پێیان وت: “ئه‌وه‌تا دایكت و براكانت له ده‌ره‌وه به دواتدا ده‌گه‌ڕێن”. وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “دایک و برایانم كێن؟” چاوی گێڕا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌وروپشتی دانیشتبوون و فه‌رمووی: “دایک و برای من ئه‌مانه‌ن.
مەرقۆس 28:3-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.» ئەمەی فەرموو، چونکە دەیانگوت: «ڕۆحی پیسی هەیە.» دایک و براکانی عیسا هاتن، لە دەرەوە ڕاوەستان و ناردیان بەدوایدا. خەڵکیش لە دەوروبەری دانیشتبوون، پێیان گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە بەدواتدا دەگەڕێن.» وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «دایک و براکانم کێن؟» چاوی گێڕا بەسەر ئەوانەی لە دەوروپشتی دانیشتبوون و فەرمووی: «دایک و برای من ئەمانەن.