مەرقۆس 18:2-20
مەرقۆس 18:2-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و په‌ڕیشییه‌كان به‌ڕۆژوو بوون، هاتنه لای و پێیان وت: “بۆچی قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و په‌ڕیشییه‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام قوتابییه‌كانی تۆ به‌ڕۆژوو نابن؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ئایا شاییگێڕان ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن كاتێ زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟ تاكو زاوا له‌گه‌ڵیان بێت ناتوانن به‌ڕۆژوو بن. به‌ڵام ڕۆژانێک دێت كه زاوا له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وسا له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن.
مەرقۆس 18:2-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک قوتابییەکانی یەحیا و فەریسییەکان بەڕۆژوو بوون، چەند کەسێک هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانی یەحیا و قوتابی فەریسییەکان بەڕۆژوو دەبن، بەڵام قوتابییەکانی تۆ بەڕۆژوو نابن؟» عیساش پێی فەرموون: «ئایا بانگهێشتکراوانی زەماوەند دەتوانن بەڕۆژوو بن کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ هەتا زاوا لەگەڵیاندا بێت ناتوانن بەڕۆژوو بن. بەڵام ڕۆژێک دێت کە زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن.