مەرقۆس 1:15-5
مەرقۆس 1:15-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەر بەیانی زوو، کاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی تەورات و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە ڕاوێژیان کرد. عیسایان قۆڵبەست کرد و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆس. پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.» کاهینانی باڵا سکاڵای زۆریان لێ دەکرد. پیلاتۆس لێی پرسییەوە: «ئایا هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ بزانە چەند سکاڵات لێدەکەن.» بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە و پیلاتۆسیش بەمە سەرسام بوو.
مەرقۆس 1:15-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ر به‌یانی زوو، كاهینانی باڵا و پیران و ته‌وراتزانه‌كان و هه‌موو سه‌نهه‌دریم ڕاوێژیان كرد. ئیشۆعیان په‌لبه‌ست كرد و بردییان، ڕاده‌ستی پیڵاتوسیان كرد. پیڵاتوس لێی پرسی: “تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “تۆ ده‌ڵێیت”. كاهینانی باڵا سكاڵای زۆریان لێ ده‌كرد. پیڵاتوس لێی پرسییه‌وه: “ئایا هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟ بزانه چه‌ند گه‌واهی دژت ده‌ده‌ن”. به‌ڵام ئیشۆع هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، ته‌ناته‌ت پیڵاتوس سه‌رسام بوو.