مەرقۆس 37:14-42
مەرقۆس 37:14-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا گه‌ڕایه‌وه بینی نووستوون، به پهتڕۆسی فه‌رموو: “شیمعون نووستوویت؟ نه‌تتوانی كاژێرێک بێداربیت؟ بێداربن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تاقی بكرێنه‌وه. ڕووح چاڵاكه به‌ڵام جه‌سته لاوازه”. دیسان ڕۆیشت و نوێژی كرد، هه‌مان وته‌ی دووباره كرده‌وه. دیسان گه‌ڕایه‌وه بینی نووستوون، چونكه چاویان قورس ببوو، نه‌یانزانی چۆن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه. سێیه‌م جار گه‌ڕایه‌وه، پێی فه‌رموون: “ئێستا بنوون و پشوو بده‌ن! به‌سه! كاته‌كه هاتووه! ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی گوناهباران ده‌كرێت. هه‌ستن با بڕۆین! ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستم ده‌كات نزیكبووه‌وه!”.
مەرقۆس 37:14-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گەڕایەوە بینی نوستوون، بە پەترۆسی فەرموو: «شیمۆن نوستوویت؟ نەتتوانی کاتژمێرێک ئێشک بگریت؟ ئێشک بگرن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە. ڕۆح چالاکە بەڵام جەستە لاوازە.» دیسان ڕۆیشتەوە و نوێژی کرد، هەمان وتەی دووبارە کردەوە. کاتێک کە دووبارە گەڕایەوە، بینی نوستوون، چونکە چاویان قورس ببوو، نەیانزانی چۆن وەڵامی بدەنەوە. سێیەم جار گەڕایەوە، پێی فەرموون: «هێشتا نوستوون و پشوو دەدەن؟ بەسە! کاتەکە هاتووە. ئەوەتا کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست گوناهباران. هەستن با بڕۆین، ئەوەتا ئەوەی بە گرتنم دەدات نزیک بووەوە.»