مەرقۆس 3:14-6
مەرقۆس 3:14-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له بتعه‌نیا، له ماڵی شیمعونی گول له‌سه‌ر خوان بوو، ژنێک هات بوتڵێكی بۆنی ناردینی ساده‌ی گرانبه‌های پێ‌بوو، بوتڵه‌كه‌ی شكاند و به‌سه‌ریدا ڕژاند. هه‌ندێک زویر بوون و به یه‌كتریان وت: “بۆچی بۆنه‌كه ئاوا به فیڕۆ درا؟ ده‌توانرا ئه‌م بۆنه به زیاتر له سێ سه‌د دینار بفرۆشرایه و بدرایه هه‌ژاران”. جا سه‌رزه‌نشتی ژنه‌كه‌یان كرد. به‌ڵام ئیشۆع فه‌رمووی: “لێیگه‌ڕێن. بۆ بێزاری ده‌كه‌ن؟ كارێكی چاكی بۆ من كرد!.
مەرقۆس 3:14-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا لە گوندی بێت‌عەنیا بوو، لە ماڵی شیمۆنە گول لەسەر خوان بوو، ژنێک هات بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای پێ‌بوو، بوتڵەکەی شکاند و بەسەریدا ڕژاند. بەڵام هەندێک تووڕە بوون و بە یەکتریان گوت: «بۆچی بۆنەکە ئاوا بەفیڕۆ درا؟ دەکرا ئەم بۆنە بە زیاتر لە سێ سەد دینار بفرۆشرایە و بدرایە بە هەژاران.» جا سەرزەنشتی ژنەکەیان کرد. بەڵام عیسا فەرمووی: «وازی لێ بهێنن. بۆچی بێزاری دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد.