لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 32:13-37 - Compare All Versions

مەرقۆس 32:13-37 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژ و كاته‌ كه‌س نایزانێت، نه‌ فریشته‌كان كه‌ له‌ ئاسماندان و نه‌ ڕۆڵه‌، باوک نه‌بێت. ئاگاداربن! بێداربن و نوێژبكه‌ن چونكه‌ نازانن كه‌ی ئه‌و كاته‌ دادێت. وه‌ک پیاوێكی گه‌شتكردوو، ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌ و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ كۆیله‌كانی، هه‌ریه‌كه‌ و به‌ ئیشی خۆی، ده‌رگاوانیشی ڕاسپاردووه‌ بێدار بیت. بۆیه‌ بێداربن، چونكه‌ نازانن كه‌ی خاوه‌ن ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئێواره‌، یان نیوه‌ی شه‌و، یان له‌گه‌ڵ قوولاندنی كه‌ڵه‌شێر، یان به‌یانی. نه‌وه‌ک له‌ناكاو بگه‌ڕێته‌وه‌ و بتانبینێت خه‌وتوون. جا ئه‌وه‌ی به‌ ئێوه‌ی ده‌ڵێم، به‌ هه‌مووانی ده‌ڵێم: بێداربن!”

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 13 PNTZS

مەرقۆس 32:13-37 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکان کە لە ئاسمانن و نە کوڕەکە، باوک نەبێت. کەواتە ئاگاداربن و ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی ئەو کاتە دێت. وەک پیاوێکە گەشتی کردبێت، ماڵەکەی بەجێهێشتبێت و دەسەڵاتی دابێتە کۆیلەکانی، هەریەکە و بە ئیشی خۆی، دەرگاوانیشی ڕاسپاردبێت ئێشک بگرێت. «لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی گەورەی ماڵ دەگەڕێتەوە، ئێوارە یان نیوەی شەو، یان لەگەڵ خوێندنی کەڵەشێر، یان بەیانی. نەوەک لەناکاو بگەڕێتەوە و بتانبینێت خەوتوون. جا ئەوەی بە ئێوەی دەڵێم، بە هەمووانی دەڵێم: ئێشک بگرن!»

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 13 KSS