مەرقۆس 38:12-42
مەرقۆس 38:12-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له ئامۆژگاریه‌كه‌یدا فه‌رمووی: “ئاگاداری ته‌وراتزانه‌كان بن، حه‌زده‌كه‌ن به جلی شۆڕ بگه‌ڕێن و له بازاڕدا سڵاویان لێ بكرێت، له كه‌نیشته‌كان ڕیزی پێشه‌وه بگرن و له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی میوانداری بن. ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن و به‌ئه‌نقه‌ست درێژه به نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه سه‌ختترین سزا وه‌رده‌گرن”. ئیشۆع به‌رامبه‌ر گه‌نجینه‌كه دانیشت و سه‌یری كرد چۆن خه‌ڵكی مس ده‌خه‌نه نێو گه‌نجینه‌كه‌وه، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند زۆریان داده‌نا. بێوه‌ژنێكی هه‌ژار هات و دوو فلسی دانا كه نیو عانه‌یه.
مەرقۆس 38:12-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە فێرکردنەکەیدا دەیفەرموو: «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت، لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە. ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.» عیسا بەرامبەر گەنجینەی پەرستگا دانیشت و سەیری کرد چۆن خەڵکی پارەیان دەخەنە ناو گەنجینەکەوە، زۆرێک لە دەوڵەمەندەکان پارەی زۆریان دادەنا. بێوەژنێکی هەژار هات و دوو فلسی دانا کە نیو عانەیە.