مەرقۆس 1:12-12
مەرقۆس 1:12-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیسا بە نموونە دەستی کرد بە قسەکردن بۆیان: «کابرایەک ڕەزێکی چاند، پەرژینێکی بە دەوریدا کرد، چاڵێکی بۆ ترێ گوشین تێدا هەڵکەند و قوللەیەکی چاودێری بنیاد نا. بە ڕەزەوانانی سپارد و گەشتی کرد. لە وەرزی خۆیدا خزمەتکارێکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو بەرهەمی ڕەزەکە لە ڕەزەوانەکان وەربگرێت. بەڵام گرتییان و لێیاندا و بە دەستی بەتاڵ ناردییانەوە. دیسان خزمەتکارێکی دیکەی بۆ لایان نارد، سەری ئەمیشیان شکاند و سووکایەتییان پێ کرد. یەکێکی دیکەشی نارد، ئەویشیان کوشت. زۆر خزمەتکاری دیکەشی نارد، لە هەندێکیان دا و هەندێکیان کوشت. «تەنها کوڕە خۆشەویستەکەی مابوو، لە کۆتاییدا ئەویشی بۆ لایان نارد و گوتی: ”ڕێزی کوڕەکەم دەگرن.“ «بەڵام ئەو ڕەزەوانانە بە یەکتریان گوت: ”ئەوەتا میراتگر، با بیکوژین، تاکو ببینە میراتگر.“ ئینجا گرتیان و کوشتیان و فڕێیان دایە دەرەوەی ڕەزەکە. «خاوەنی ڕەزەکە چی دەکات؟ دێت و ئەم ڕەزەوانانە لەناودەبات و ڕەزەکە دەداتە خەڵکی دیکە. ئەم نووسراوە پیرۆزەتان نەخوێندووەتەوە: «﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە. ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە﴾؟» کاهینانی باڵا دەیانویست بیگرن، چونکە زانییان نموونەکەی لەسەر ئەوان فەرموو، بەڵام لە خەڵکەکە ترسان، ئیتر وازیان لێ هێنا و ڕۆیشتن.
مەرقۆس 1:12-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌ستی پێكرد به په‌ند قسه‌یان بۆ بفه‌رمووێت: “كابرایه‌ک ڕه‌زێكی چاند، ده‌وروپشته‌كه‌ی په‌رژین كرد، گوشێنه‌رێكی ترێی تێدا هه‌ڵكۆڵی و قوللـه‌یه‌كی بنیاد نا. به ڕه‌زه‌وانانی سپارد و گه‌شتی كرد. له وه‌رزی خۆیدا كۆیله‌یه‌كی بۆ ڕه‌زه‌وانه‌كان نارد، تاكو به‌رهه‌می ڕه‌زه‌كه له ڕه‌زه‌وانه‌كان وه‌ربگرێت. ئه‌وانیش بردیان و به‌قامچیان لێ دا و به ده‌ستی به‌تاڵ ناردییانه‌وه. دیسان كۆیله‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ناردن، ئه‌میشیان به‌ردباران كرد و سه‌ریان شكاند و سووكایه‌تییان پێ كرد. یه‌كێكی دیكه‌شی نارد، كوشتییان. زۆری دیكه‌ش، له هه‌ندێكیان به‌قامچی دا و هه‌ندێكیان كوشت. یه‌كێكی مابوو، كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، له كۆتاییدا ئه‌ویشی بۆ لایان نارد، وتی: ڕێزی كوڕه‌كه‌م ده‌گرن!. به‌ڵام ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه به یه‌كتریان وت: ئه‌وه‌تا میراتگر!، با بیكوژین، تاكو ببینه میراتگر!. جا بردیان و كوشتییان و فڕێیاندایه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه. خاوه‌نی ڕه‌زه‌كه چی ده‌كات؟ دێت و ڕه‌زه‌وانه‌كان له‌ناوده‌بات و ڕه‌زه‌كه ده‌داته خه‌ڵكی دیكه. ئه‌م نووسراوه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه: {ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه، بووه به‌ردی قولینچک. ئه‌مه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بوو، له‌به‌رچاومان سه‌یره!} ”.؟ ده‌یانویست بیگرن، چونكه زانییان په‌ندكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان فه‌رموو، به‌ڵام له كۆمه‌ڵه‌كه ترسان، ئیتر وازیان لێ هێنا و ڕۆیشتن.