مەرقۆس 12:11-17
مەرقۆس 12:11-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ به‌یانی كه له بتعه‌نیا ده‌رچوون، برسیی بوو. له دووره‌وه دارهه‌نجیرێكی بینی گه‌ڵای كردبوو، هاته لای تاكو شتێكی پێوه ببینێت. كاتێ هاته لای، له گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌بینی، چونكه وه‌رزی هه‌نجیر نه‌بوو. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئیتر تاهه‌تایه كه‌س له به‌رت ناخوات!”. قوتابییه‌كانیشی گوێیان لێ‌بوو. هاتنه‌وه یروشلایم، كاتێ ئیشۆع چووه نێو په‌رستگاكه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ركرد كه فرۆشتن و كڕینیان له په‌رستگادا ده‌كرد، مێزی پاره‌گۆڕه‌وان و ته‌ختی كۆترفرۆشانی وه‌رگێڕا. نه‌یهێشت كه‌س به شتومه‌كه‌وه به نێو په‌رستگادا تێپه‌ڕێت. ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یفه‌رموو: “ئایا نه‌نووسراوه: {ماڵه‌كه‌م به ماڵی نوێژ ناوده‌بردرێت بۆ هه‌موو گه‌لان؟} به‌ڵام ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان} !”
مەرقۆس 12:11-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ بەیانی کە بێت‌عەنیایان بەجێهێشت، عیسا برسی بوو. لە دوورەوە دار هەنجیرێکی بینی گەڵای کردبوو، بەرەو لای چوو بە ئومێدی ئەوەی شتێکی پێوە ببینێ. گەیشتە لای و لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، چونکە وەرزی هەنجیر نەبوو. ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێ‌بوو. هاتنە ئۆرشەلیم و عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە دەرکردنی ئەوانەی لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد. نەیدەهێشت کەس بە شتومەکەوە بە ناو حەوشەکانی پەرستگادا تێبپەڕێت. فێری دەکردن و دەیفەرموو: «ئایا نەنووسراوە: ﴿ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت بۆ هەموو گەلان﴾؟ بەڵام ئێوە کردووتانە بە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾»