مەرقۆس 1:11-6
مەرقۆس 1:11-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ له یروشلایم نزیک بوونه‌وه، له بتپاگی و بتعه‌نیا له‌لای كێوی زه‌یتوون، دووان له قوتابییه‌كانی نارد، پێی فه‌رموون: “بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، هه‌ركه ده‌چنه نێوی، ده‌بینن جاشێک به‌ستراوه‌ته‌وه تا ئێستا كه‌س سواری نه‌بووه، بیكه‌نه‌وه و بیهێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک پێی وتن: بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی، ئینجا یه‌كسه‌ر بۆ ئێره‌ی ده‌نێرێت”. چوون و له شه‌قامه‌كه بینییان جاشێک له ده‌رگای ده‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش كردیانه‌وه. هه‌ندێ كه‌س له‌وێ ڕاوه‌ستابوون، پێیان وتن: “چی ده‌كه‌ن، جاشه‌كه ده‌كه‌نه‌وه؟” وه‌ک ئیشۆع پێی ڕایسپاردبوون وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئیتر ڕێگایان دان.
مەرقۆس 1:11-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە، لە بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد، پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کاتێک دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن. ئەگەر یەکێک لێی پرسین: ”بۆ ئەمە دەکەن؟“ بڵێن: ”گەورەمان پێویستی پێیەتی، ئینجا زوو دەینێرێتەوە بۆ ئێرە.“» چوون و بینییان وا جاشکێک لەسەر ڕێگاکە، لەبەر دەرگای ماڵێک بەستراوەتەوە، ئەوانیش کردیانەوە. هەندێک کەس لەوێ ڕاوەستابوون، لێیان پرسین: «چی دەکەن، جاشکەکە دەکەنەوە؟» وەک ئەوەی عیسا پێی فەرمووبوون وەڵامیان دایەوە، ئیتر ڕێگایان دان.