مەرقۆس 32:10-34
مەرقۆس 32:10-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به ڕێگاوه بۆ یروشلایم سه‌رده‌كه‌وتن، ئیشۆع پێشیان كه‌وتبوو، قوتابییه‌كانیش سه‌رسام ببوون، كاتێ دوای ده‌كه‌وتن ده‌ترسان. دیسان دوازده‌كه‌ی دابڕی و پێیان فه‌رموو كه‌وا چی به‌سه‌ردێت: “ئه‌وا بۆ یروشلایم سه‌رده‌كه‌وین، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ده‌كرێت، حوكمی مه‌رگی ده‌ده‌ن، ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان، گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن و به قامچی لێی ده‌ده‌ن و تفی لێده‌كه‌ن و ده‌یكوژن. له ڕۆژی سێیه‌میش هه‌ڵده‌ستێته‌وه”.
مەرقۆس 32:10-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە ڕێگاوە بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوتن، عیسا پێشیان کەوتبوو، قوتابییەکانیش سەرسام ببوون، ئەوانەی دوای دەکەوتن دەترسان. دیسان دوازدە قوتابییەکەی جیا کردەوە و دەستی کرد بە باسکردنی ئەو شتانەی کە بەسەری دێت. فەرمووی: «ئەوا بۆ ئۆرشەلیم سەردەکەوین، کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات، بڕیاری مردنی دەدەن، دەیدەنە دەست ناجولەکەکان، گاڵتەی پێ دەکەن و تفی لێدەکەن و بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.»