لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 2:10-16

مەرقۆس 2:10-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتن و پرسیان لێی كرد: “ئایا دروسته‌ مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “مووشێ چی پێ ڕاسپاردوون؟” وتیان: “مووشێ ڕێی داوه‌ ته‌ڵاقنامه‌ بنووسرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ نووسین. به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه‌، خودا به‌ نێر و مێ ئافراندنی. له‌به‌رئه‌مه‌ پیاو باوک و دایكی به‌جێده‌هێڵێت و به‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه‌ یه‌ک جه‌سته‌. كه‌واته‌ ئیتر‌ دوو نین، به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. ئه‌وه‌ی خودا به‌ یه‌كتری گه‌یاندووه‌، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه‌”. له‌ ماڵه‌وه‌ش، قوتابییه‌كان دیسان له‌م باره‌یه‌وه‌ لێیان پرسی. پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه‌ بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی به‌رامبه‌ری ده‌كات. ئه‌گه‌ر ژن مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و مێرد به‌ یه‌كێكی دیكه‌ بكات، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”. منداڵیان بۆ لای هێنا تاكو ده‌ستیان لێ بدات. به‌ڵام قوتابییه‌كان لێیان ڕاخوڕین. كه‌ ئیشۆع ئه‌مه‌ی بینی، پێی ناخۆش بوو، پێی فه‌رموون: “لێگه‌ڕێن منداڵان بێنه‌ لام و قه‌ده‌غه‌یان لێ مه‌كه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تیی خودا هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه‌. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، ناچێته‌ ناویه‌وه‌”. منداڵه‌كانیشی له‌ باوه‌ش كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانان و داڕشتی كردن.

مەرقۆس 2:10-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەندێک فەریسی هاتن و بۆ تاقیکردنەوە پرسیاریان لێی کرد: «ئایا دروستە مێرد ژنەکەی تەڵاق بدات؟» وەڵامی دایەوە: «موسا فەرمانی چی پێ کردوون؟» گوتیان: «موسا ڕێی داوە پیاو تەڵاقنامە بنووسێت و لە ژنەکەی جودا ببێتەوە.» بەڵام عیسا پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان ئەم ڕاسپاردەیەی بۆ نووسین. بەڵام لە سەرەتای بەدیهێنانەوە، خودا ﴿بە نێر و مێ بەدیهێنان.﴾ ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ کەواتە چیتر دوو نین، بەڵکو یەک جەستەن. لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.» لە ماڵەوەش، قوتابییەکان دیسان لەم بارەیەوە لێیان پرسی. پێی فەرموون: «ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی بەرامبەر دەکات. ئەگەر ژن مێردەکەی تەڵاق بدات و مێرد بە یەکێکی دیکە بکات، ئەوا داوێنپیسی دەکات.» خەڵکی منداڵیان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت، بەڵام قوتابییەکان سەرزەنشتیان کردن. کە عیسا ئەمەی بینی، تووڕە بوو، پێی فەرموون: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی خودا هی وەک ئەمانەیە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی وەک منداڵێک شانشینی خودا قبوڵ نەکات، هەرگیز ناچێتە ناویەوە.» منداڵەکانیشی لە باوەش کرد، دەستی لەسەر دانان و بەرەکەتی پێدان.