مەرقۆس 19:10-23
مەرقۆس 19:10-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، تاڵانی مه‌كه، ڕێز له باوک و دایكت بگره”. ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، له مێردمنداڵییه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌م پاراستووه”. ئیشۆع سه‌یری كرد و خۆشی ویست، پێی فه‌رموو: “شتێكت كه‌مه: بڕۆ هه‌موو شتێكت بفرۆشه و بیده هه‌ژاران، گه‌نجینه‌یه‌كت له ئاسماندا ده‌بێت، ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه و خاچه‌كه‌ت هه‌ڵبگره”. به‌م قسه‌یه دڵی خورپه‌ی كرد، به دڵته‌نگییه‌وه ڕۆیشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو. ئیشۆع سه‌یری ده‌وروپشتی كرد و به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “چوونه نێوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی خودا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند چه‌ند سه‌خته!”
مەرقۆس 19:10-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاسپاردەکان دەزانیت: ﴿مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، فێڵ مەکە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.﴾» ئەویش پێی گوت: «مامۆستا، لە منداڵییەوە هەموو ئەم ڕاسپاردانەم بەجێگەیاندووە.» عیسا سەیری کرد و خۆشی‌ویست، پێی فەرموو: «شتێکت کەمە، بڕۆ هەرچیت هەیە هەمووی بفرۆشە و بیدە بە هەژاران، بەمە گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت، ئینجا وەرە دوام بکەوە.» بەم قسەیە دڵی خورپەی کرد، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو. عیسا سەیری دەوروپشتی کرد و بە قوتابییەکانی فەرموو: «چوونە ناو شانشینی خودا بۆ دەوڵەمەند چەند زەحمەتە!»