مەرقۆس 17:10-34
مەرقۆس 17:10-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع ده‌رده‌چوو به‌ڕێوه بوو، كابرایه‌ک ڕایكرده لای، كڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه له خودا كه‌س باش نییه. ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، تاڵانی مه‌كه، ڕێز له باوک و دایكت بگره”. ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، له مێردمنداڵییه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌م پاراستووه”. ئیشۆع سه‌یری كرد و خۆشی ویست، پێی فه‌رموو: “شتێكت كه‌مه: بڕۆ هه‌موو شتێكت بفرۆشه و بیده هه‌ژاران، گه‌نجینه‌یه‌كت له ئاسماندا ده‌بێت، ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه و خاچه‌كه‌ت هه‌ڵبگره”. به‌م قسه‌یه دڵی خورپه‌ی كرد، به دڵته‌نگییه‌وه ڕۆیشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو. ئیشۆع سه‌یری ده‌وروپشتی كرد و به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “چوونه نێوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی خودا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند چه‌ند سه‌خته!” قوتابییه‌كان له فه‌رمووده‌كانی سه‌رسام بوون، ئیشۆع دیسان پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌كانم، چوونه نێو پاشایه‌تیی خودا چه‌ند سه‌خته بۆ ئه‌وانه‌ی پشت به سامان ده‌به‌ستن! ڕۆیشتنی گوریسێک به كونی ده‌رزییه‌ک ئاسانتره له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا”. جا زیاتر سه‌رسام بوون و به یه‌كتریان وت: “كه‌واته كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” ئیشۆعیش سه‌یری كردن، فه‌رمووی: “له‌لای مرۆڤ مه‌حاڵه، به‌ڵام له‌لای خودا نا، چونكه له‌لای خودا هه‌موو شتێک ده‌بێت”. په‌تڕۆس پێی وت: “ئه‌وه‌تا ئێمه وازمان له هه‌موو شتێک هێناوه و دوات كه‌وتووین”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كه‌س نییه ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان منداڵ یان كێڵگه‌ی له پێناوی من و له پێناوی ئینجیل به‌جێهێشتبێت، ئێستا له‌م زه‌مانه‌دا سه‌د ئه‌وه‌نده وه‌رنه‌گرێته‌وه له ماڵ و برا و خوشک و دایک و منداڵ و كێڵگه له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه، له زه‌مانی داهاتووشدا ژیانی جاویدانی. به‌ڵام زۆر له یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه دواهه‌مین، دواهه‌مینیش یه‌كه‌مین”. به ڕێگاوه بۆ یروشلایم سه‌رده‌كه‌وتن، ئیشۆع پێشیان كه‌وتبوو، قوتابییه‌كانیش سه‌رسام ببوون، كاتێ دوای ده‌كه‌وتن ده‌ترسان. دیسان دوازده‌كه‌ی دابڕی و پێیان فه‌رموو كه‌وا چی به‌سه‌ردێت: “ئه‌وا بۆ یروشلایم سه‌رده‌كه‌وین، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ده‌كرێت، حوكمی مه‌رگی ده‌ده‌ن، ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان، گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن و به قامچی لێی ده‌ده‌ن و تفی لێده‌كه‌ن و ده‌یكوژن. له ڕۆژی سێیه‌میش هه‌ڵده‌ستێته‌وه”.
مەرقۆس 17:10-34 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک عیسا خەریک بوو دەڕۆیشت، پیاوێک بە پەلە بەرەو ڕووی هات، کڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» عیسا پێی فەرموو: «بۆچی بە باش ناوم دەبەیت؟ بێجگە لە خودا کەس باش نییە. ڕاسپاردەکان دەزانیت: ﴿مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، فێڵ مەکە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.﴾» ئەویش پێی گوت: «مامۆستا، لە منداڵییەوە هەموو ئەم ڕاسپاردانەم بەجێگەیاندووە.» عیسا سەیری کرد و خۆشی‌ویست، پێی فەرموو: «شتێکت کەمە، بڕۆ هەرچیت هەیە هەمووی بفرۆشە و بیدە بە هەژاران، بەمە گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت، ئینجا وەرە دوام بکەوە.» بەم قسەیە دڵی خورپەی کرد، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو. عیسا سەیری دەوروپشتی کرد و بە قوتابییەکانی فەرموو: «چوونە ناو شانشینی خودا بۆ دەوڵەمەند چەند زەحمەتە!» قوتابییەکان لە قسەکانی سەرسام بوون، بەڵام عیسا دیسان پێی فەرموون: «کوڕینە، چوونە ناو شانشینی خودا چەند زەحمەتە! ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.» جا زیاتر سەرسام بوون و بە یەکتریان گوت: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟» عیساش سەیری کردن و فەرمووی: «لەلای مرۆڤ مەحاڵە، بەڵام لەلای خودا نا، چونکە لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.» پەترۆس دەستی بە قسە کرد و گوتی: «ئەوەتا ئێمە وازمان لە هەموو شتێک هێناوە و دوات کەوتووین.» عیسا فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: کەس نییە ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، منداڵ یان کێڵگەی لە پێناوی من و مزگێنییەکەم بەجێهێشتبێت، ئێستا لەم دنیایە سەد ئەوەندە وەرنەگرێتەوە لە ماڵ، برا، خوشک، دایک، منداڵ و کێڵگە لەگەڵ چەوسانەوە، لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی. بەڵام زۆر لە یەکەمینەکان دەبنە دواهەمین و دواهەمینەکانیش دەبنە یەکەمین.» بە ڕێگاوە بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوتن، عیسا پێشیان کەوتبوو، قوتابییەکانیش سەرسام ببوون، ئەوانەی دوای دەکەوتن دەترسان. دیسان دوازدە قوتابییەکەی جیا کردەوە و دەستی کرد بە باسکردنی ئەو شتانەی کە بەسەری دێت. فەرمووی: «ئەوا بۆ ئۆرشەلیم سەردەکەوین، کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات، بڕیاری مردنی دەدەن، دەیدەنە دەست ناجولەکەکان، گاڵتەی پێ دەکەن و تفی لێدەکەن و بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.»